بازاڕی شێخەڵڵا و کۆنەفرۆشانی هەولێر؛ '50 ساڵە لێرەم بێکاریی وام نەبینیوە'

28-08-2025
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
بازاڕەکە ئەگەر قەرەباڵخیش بێت، زۆری رێبوارە و کڕیار کەمە.
بازاڕەکە ئەگەر قەرەباڵخیش بێت، زۆری رێبوارە و کڕیار کەمە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شێخەڵڵا، بازاڕە هەرزانەکەی هەولێر. دواکەوتنی مووچە رەنگی بەبەر دووکاندار و کۆفرۆشانی ئەم بازاڕە نە‌هێشتووە، ئەوەی هەیە زۆری رێبوارە و کڕیار نییە. 
 
حاجی نووری ئەحمەد، دەستگێڕەکە لە بازاڕەکە و باس لەوە دەکات، "رەوشی بازاڕ بەراورد بە جاران زۆر خراپە، بێ مووچەیی رەوشەکەی ئاڵۆز کردووە، 
پێشتر رۆژانە بە بەهای نزیکەی یەک ملیۆن کەلوپەلمان دەفرۆشت، ئێستا کەمتر لە 100 هەزار، هۆکارەکەشی هەمووی نەبوونی مووچەیە،  پێش ماوەیێک مووچەیێک دابەشکرا بۆ دووهەفتە بازار زۆر باشبوو کەچی ئێستا دیسان خراپبووەتەوە."
 
بازاڕی کۆنەفرۆشان، بازاڕێکی دیکەی هەرزانی هەولێرە. مام عەلی زیاتر لە 50  ساڵە لەوێ دووکانی هەیە و دەڵی، بە تەمەنی  بێبازاڕیی وای نەبینیوە. 
 
عەلی محەمەد، دووکاندار لە بازاڕی کۆنەفرۆشان ئاماژە بەوە دەکات، "ئەوەی دێتە ئێرە بۆ کڕینی پێداویستییەکانی هەژارن، لە بری ئەوەی بە 800 دۆلار تاخمێک بکڕیت بە 200 دۆلار لێرە دەیکڕێت، ئێستاش رەوشەکە نالەبارە خەڵک زیاتر دێن شتەکانیان دەفرۆشن  و پارەکەی دەخۆن، من ئەوە زیاتر لە 50 ساڵە لێرەم هیچ کات هێندەی ئێستا بێکاریم نەبینیوە، پێشتر رۆژانە 400 بۆ 500 هەزار کارمان دەکرد. کەچی ئێستا ئەوە دوو مانگە 100 هەزارم نەبردووەتەوە ماڵەوە تەنانەت کڕێی دووکانەکەش دەرناچێت."
 
هەر بازاڕی دووکانداران نا، دەستگێڕ و عارەبانەچیش گیرفان بەتاڵن.
 
سیروان حوسێن، بە ماتۆڕسکیل کار دەکات و دەڵێت، "ئێستا ئەو مانتۆڕە سێ تایەیەم هەیە کاری پێدەکەم، بەڵام کار نییە. بێ مووچەیی کاری نەهێشتووە، دوێنێ لە بەیانی تاوەکو ئێوارە یەک کرێم کردووە بە 8 هەزار لەوەش 5 هەزارم بە بەنزین داوە و 3 هەزار ماوەتەوە؛ باشە ئەو سێ هەزارە بەچی بدەم."
 
چەند رۆژێکی دیکە پێ دەنێینە نێو پایز، کەچی هێشتا مووچەی هاوینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.