بناری قەندیل بۆردوومان کرا؛ ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون

27-09-2023
سۆران حوسێن
رووداو
رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە بناری قەندیل، ژنێک گیانی لەدەستدا و کچێکی و هاونیشتمانییەکی دیکەش بریندار بوون.
 
رۆژی چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد. کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـیی ئەمریکی، لەبارەی هێرشە درۆنییەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر گوندی بۆ کریسکانی سەر بە قەزای پشدەر هاونیشتمانییەک بەناوی ئەستی محەممەد، گیانی لەدەستدا، ئەو ئافرەتە پێشتر بریندار بوو، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا." هەروەها گوتی: "هەر لەو بۆردوومانەدا کەسێکی دیکە بە ناوی میرزا ئیبراهیم تەمەن 60 ساڵ بریندار بوو."
 
هاونیشتمانییەک بەناوی لوقمان کە خەڵکی گوندەکەیە و شایەتحاڵی رووداوەکە بووە بە ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداوی گوت، "لە بەیانییەوە درۆنی چاودێری دەسووڕایەوە. لە ماڵێکی نزیک شارەوانیی بناری قەندیلی دا، بەڵام لەوێ زیانی نەبوو، دواتر سێ ئۆتۆمبێل لەنێو گوندەکە بوون لە یەکێکیانی دا، چووین بەهانایەوە، ژنێکی دراوسێمان گیانی لەدەستدا و کچێکی و پیاوێکیش بە سووکی بریندار بوون."
 
بە گوتەی شایەتحاڵەکە، ژنەکە ناوی "ئەستی"یە و تەمەنی نزیکەی 60 ساڵە. گوتیشی، "ئێستا فڕۆکە دەست لە کەس ناپارێزێت، ئەوەی ئەمڕۆ بۆردوومانی هاووڵاتییانی مەدەنیی کردووە، جگە لە مەدەنی کەسی دیکە لەو ناوەدا نەبووە."
 
ئەوە جاری یەکەم نییە گوندی بۆکریسکان لە بناری قەندیل بۆردوومان دەکرێت، لە رابردوودا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەکەی کردووە، پاساوی تورکیا بۆ بۆردوومانکردنی سنوورەکە بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە لە ناوچەکەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."