رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-09-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەکەیدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، "گەرمترین پیرۆزبایی" لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
ساڵانە لە 12ـی رەبیعول ئەوەل کە رۆژی لەدایکبوونی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بە شێوەی جیاواز ئەو یادە دەکەنەوە و رێوڕەسمەکانی مەولوودیش لەنێو کورد بوونەتە شتێکی دانەبڕاو لە کولتووری گەلی کوردستان؛ نزیکەی 800 ساڵە لە هەولێر ئەم یادە دەکرێتەوە، کە جاری یەکەم لەلایەن سوڵتان موزەفەرەوە لە شارەکەدا کراوەتەوە.
چەندین پەیامی پیرۆزبایی یادی مەولوود لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەڵواسراون؛ ساڵانە لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئەم یادە رێوڕەسمی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ یادی مەولوود:
به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم.
هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.
مهسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ