رووداوێکی خەمناک لە حەمدانیە؛ شایی بوو بە شین و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

27-09-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
دیمەنێکی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە دوای ئاگرکەوتنەوە
دیمەنێکی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە دوای ئاگرکەوتنەوە
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو کارەساتێکی خەمناک لە حەمدانیە روویدا، لەنێو ئاهەنگێکی بووک گواستەوەدا لەپڕ ئاگر کەوتەوە و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
 
رووداوەکە کاژێر نزیکەی 10:30خولەکی شەوی سێشەممە بووە لە هۆڵی هەیسەم؛ لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا کە باس لەوە دەکرێت زیاتر لە 500 کەسی تێدا بووە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیش بریندارن کە بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی دهۆک و هەولێر کراون. 
 
بەرگریی شارستانیی موسڵ دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە یاریی ئاگرین بووە. خاوەنی هۆڵەکەیش دەڵێت، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، لەکاتی یاریی ئاگریندا، سەقفی هۆڵەکە گڕ دەگرێت و ئاگر دەکەوێتەوە.
 
 
شایەتحاڵان دەڵێن، لەکاتی سەمای بووک و زاوا یاریی ئاگرین هەڵدراوە و بەشێک لە یارییە ئاگرینەکان بەر بنمیچی هۆڵەکە کەوتوون کە لە سەندویچ پەنەڵ دروستکراوە، بەهۆی ئەوەی مادەیەکە زوو گڕدەگرێت، لە چەند خولەکێکدا هۆڵەکە هاوشێوەی دۆزەخێکی بچووکی لێهات بۆ میوانەکانی.  
 
گەڕان بە دوای قوربانییانی رووداوەکە تەواو بووە، زۆرینەی قوربانییەکان گەنجن، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی موسڵ، هەولێر و دهۆک کراون.
 
 
هۆڵی هەیسەم دەکەوێتە قەزای حەمدانیەی سنووری پارێزگای نەینەوا و 15 کیلۆمەتر لە باشووری موسڵ دوورە. زۆرینەی دانیشتووانی حەمدانییە کریستانن.
 
تاوەکو ئێستا نازانرێت بووک و زاوا ماون یان گیانیان لەدەستداوە، چونکە هیچ لایەنێکی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.