لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە لوڕستان 9 کەس بریندار بوون

27-09-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک شاری ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستان، 9 کەس بریندار بوون، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، پێنجـیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 26-09-2024، لە نزیک شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری سەمەند و بارهەڵگرێکی بچووک، 9 کەس بریندار بوون.
 
محەممەد قەدەمی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە لەوبارەوە رایگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەیان، چارەسەری سەرەتایی بۆ برینداران کراوە.
 
محەممەد قەدەمی ئەوەشی خستەڕوو، پێنج کەس لە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەلیگودەرز و چواریان نێردراونەتەوە ماڵەوە.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدەدەن.
 
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـوە تاوەکو 21-07-2024، شەش هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.