رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە کۆگایەکی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە کەسنەزانی سنووری پارێزگای هەولێر کەوتەوە. خاوەنی کۆگاکە دەڵێ: "زیانەکەی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلارە".
رۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو رایگەیاند: "لە بەرامبەر مۆنیومێنتی کەسنەزان ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵدەدەن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".
رووداوەکە نزیکەی کاژێر 04:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتوەتەوە. ئیسماعیل رەمزی، خاوەنی کۆگاکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگرەکە بەهۆی لەحیمکردنەوە کەوتووەتەوە، بەڵام چونکە هەموو کەلوپەلەکان مادەی بەنزینیان زۆر تێدایە، ئاگرەکە زوو تەشەنەی سەندووە".
لەبارەی زیانەکانەوە، خاوەنی کۆگاکە گوتی: "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. زیانی مادی هەیە کە زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلارە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ