رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا "سوپاس"ـی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و "سوپاس و پێزانين"ـی بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه بۆ "پشتگيرى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى له هه‌موو قۆناخه‌كان، له‌پێناو لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتنى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پرسى مووچه و شايستە دارايييه‌كان."
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سوودانی رێككه‌وتنه‌كه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ به‌ره‌و "چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا" له قه‌ڵه‌م دا كه كاريگه‌ريى باشى ده‌بێت بۆ سه‌قامگيریى ئابوورى له وڵات. هه‌روه‌ها هيواى خواستووە رێككه‌وتنه‌كه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كانى دیکە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كان"ـی سوودانى ده‌ربڕى بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه "رێككه‌وتنه‌كه ئاسۆى تازه له‌به‌رده‌م هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه و هيواى خواست يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ده‌ركردنى ياساى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و كێشه‌كانى ديكه."
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها "سوپاس"ـی سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كرد كه هه‌ميشه "نيازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتى نيشان داوه و له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه به‌تايبه‌تيش پرس و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها "سوپاس"ـى هه‌موو ئه‌و تيم و لايه‌نه په‌يوەنديدارانه‌ى له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه كاريان بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، كردووه. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
رۆژی 25ی ئەم مانگە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان راگەیاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەناردەکردنەوە دەستیپێکرد.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ئاداری ساڵى 2023ـوە و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانی پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ