لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

27-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک سماقووڵی لە سنووری قەزای رانیەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن.
 
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە نزیک کاژێر 01:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە".
 
گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین دەڵێت، لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا پێنج کەس هەبوون، سێیان گیانیان لەدەستداوە و دووەکەی دیکەش بریندارن.
 
پۆلیسی ئێشگکریی هاتووچۆی راپەڕین چووەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی یاسایی کردووەتەوە.
 
عەلی عەبدوڵڵا گوتی: "هەر پێنج قوربانییەکە لە رەگەزی نێرن و نەتەوەی عەرەبن".
 
تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە براونەتە دادپزیشکی رانیە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە