ناونووسین بۆ حەج کۆتاییهات و تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت

27-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناونووسین بۆ حەج کۆتایی هاتووە و کۆتایی مانگی 10 تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێ، نزیکەی 90 هەزار کەس داوای چوونە حەجیان کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە وەزارەتەکە دەڵێت: "قۆناخی وردبینی ناوەکان دەستی پێکردووە تاوەکو ھاووڵاتییان بە تەواوی مافیان پارێزراو بێت".
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیکەی 90 هەزار هاونیشتمانی داوایان کردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج، دوای وردبینی ناوەکان، کۆتایی مانگی داهاتوو تیروپشکیان بۆ دەکرێت".
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەکرد، لە 90 هەزار داواکاریی بۆ چوونە حەج، 5 هەزار و 125 کەس ناویان دەردەچێت. گوتیشی: "ئەگەر پشکی عێراق بۆ حەجی ساڵی داهاتوو زیادبکرێت، ئەوکاتە پشکی هەرێمی کوردستانیش گۆڕانی بەسەردا دێت".
 
ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار، ناونووسین بۆ حەج کرایە ئەلیکترۆنی، پێشتر لەڕێگەی فۆرمی دەستییەوە دەکرا و هەرکەسێکیش دەبوو 25 هەزار دینار رسومات بدات.
 
ناونووسین بۆ چوونە حەج 11ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و کاژێر 12:00ـی شەوی 26ـی ئەیلوول کۆتایی هات.
 
رۆژی 25-09-2024، تیروپشک بۆ ئەو ناوانە کرا کە ساڵی 2017 و 2023 ناوی خۆیان تۆمار کردبوو بۆ چوونە حەجی ساڵی 2025 و لەو ژمارەیە کە زیاتر بوون لە 120 هەزار هاونیشتمانی، 5 هەزار و 125 کەس ناویان دەرچوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.