شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە 'لەسەر کاخەز' دەباتە بەغدا

27-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکە سەردانی بەغدا دەکات و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆی دەبات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکەمان بۆ چارەسەری کێشەکانی لیستی مووچە سەردانی بەغدا دەکات".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 لەسەر کاخەز لەگەڵ خۆی دەبات.
 
رۆژی 23ی ئەم مانگە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بە رووداوی گوت: لیستى مووچەى مانگى 10 نەنێردراوە بۆ بەغدا، بەڵام وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە قۆناخى ئامادەکردنیدایە، "دواکەوتنى ناردنى ئەو لیستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ هەیبووە".
 
بەشى زۆرى تێبینییەکان تایبەتن بەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ بە ناوى دووبارە ناوى بردوون. بۆ چارەسەرى ئەو بابەتەش، وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناوى چواریی خۆیان و دایکیان بۆ بەغدا دەنێرێت. 
 
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سەبارەت کۆدی بایۆمەتری مووچەخۆران بڵاوکردەوە کە تێیا هاتووە، "هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تاوەکو 20-11-2024 کۆدی بایۆمەتریی نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت".
 
رۆژی 22ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، "75٪ی کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووە و تاوەکو کۆتایی ساڵ، سەرجەم کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت".
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "خەرجیی مووچەخۆران بۆ مانگی 10 زیاتر لە 998 ملیار دینارە، بەهاوتا کراوی خانەنشینانەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.