رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان دەرکرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانەکەی ئەمڕۆ دووشەممە، 27-10-2025 واژۆ کرد و هەر ئەمڕۆ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
بەردەقارەمان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناحیەکە سەر بە قەزای بازیان دەبێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی بڕیارەکەوە دەڵێت، هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌کە "وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ