دەروازەکانی هەرێمی کوردستان: هاتووچۆ لەگەڵ ئێران 24 کاژێرییە

27-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێ، چەند رۆژێکە دەروازەی سنووریی باشماخ لەنێوان پارێزگای سنە و پارێزگای سلێمانی کراوەتە 24 کاژێری و "ئەگەر پێویست بکات، بەدڵنیاییەوە هەوڵدەدەین بڕیاری کراوەبوونی دەروازەی سنووریی باشماخ بکرێتە هەمیشەیی". گوتەبێژی دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "دەروازەکەمان هەر 24 کاژێری بووە". دەروازەکانی دیکەش دەڵێن، 24 کاژێر کراوەن.
 
نەژاد جەهانی، قایمقامی مەریوان رایگەیاند، "لە رۆژی شەممەوە بڕیارەکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بە شێوەیەکی کاتی و بۆ دوو هەفتە وەک تاقیکردنەوەیەک دەروازەکە 24 کاژێر کراوە دەبێت."
 
مەریوان کەریم، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەروازەکەمان ئێستا و پێشووش 24 کاژیری بووە و کەم نەکراوەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاد بکرێت."
 
سەرچاوەیەک لە هەمان دەروازە بە رووداوی گوت، "چەند ساڵێکە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە باشماخ 24 کاژێرییە."
 
سێ دەروازەی فەرمیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەن. جگە لە باشماخ، دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانن.
 
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەروازەکەمان 24 کاژێر بەڕووی گەشتیاری و بازرگانیدا کراوەیە و هیچ گۆڕانێک رووینەداوە."
 
گوتەبێژی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەش کرد، "کەمێک هاتووچۆی گەشتیاری کەم بووەتەوە، ئەویش سرووشتییە و پەیوەندی بە کردنەوەی قوتابخانە و وەرزی سەرماوە هەیە."
 
لە بارەی دەروازەی پەروێزخانیشەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، سەرچاوەیەک لە دەروازەکە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەروازەکە 24 کاژێر بە رووی گەشتیاریدا کراوەیە، بەڵام بۆ بازرگانی تاوەکو کاژێر 07:00ـی ئێوارە کراوەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.