رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە لە سعودیە کۆچی دواییکردووە.
ئەو هاونیشتمانییە ژنێکە بە ناوی خونچە مەحموود محەممەد، تەمەنی زیاتر لە 85 ساڵە، پێنجشەممە 27-11-2025 کۆچی دواییکرد.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی کۆچی دواییکردووە خەڵکی گوندی (نارنج جڵه)ـی هەورامانە".
کاروان ستوونی گوتی، ئەو ژنە بە مردنێکی ئاسایی گیانی لەدەستداوە و بەهۆی رووداوێکی دیاریکراوەوە نەبووە.
کەسوکاری کۆچکردووە بە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیان گوتووە، رەزامەندییان هەیە کە کۆچکردوو لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت. ستوونی دەڵێت: "لەسەر هێڵین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سعودیە بۆ رێکارە یاساییەکان بۆ ئەوەی لەو وڵاتە بەخاکبسپێردرێت".
ئەم ساڵ لە سعودیە 11 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ