قوباد تاڵەبانی: هێرشکردنەسەر کۆرمۆر تاوانێکی تیرۆریستییە و دەبێت بەغدا بکەرانی ئاشکرا بکات

27-11-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە "تاوانێکی تیرۆریستیی گەورە" ناودەبات و دەڵێت، بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە. هاوکات داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بە خێرایی بکەرانی هێرشەکە ئاشکرا بکات.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر رایگەیاند: "ئەمە تاوانێکی تیرۆریستیی گەورەیە و بەئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابووریی کوردستان و هەموو عێراقە."
 
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات لەوەی چەندبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان "پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاوی کردەیی هەیە."
 
سەبارەت بە ئەرکی حکومەتی عێراقیش، جێگری سەرۆکوەزیران دەڵێت: "ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، قوباد تاڵەبانی جەخت لەوە دەکاتەوە بەردەوامیی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گرووپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەتەوە "چیتر قبووڵکراو نییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێدەکەوێتەوە."
 
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لە هەنگاوە سەرەکییەکانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت بریتی بێت لە "کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گرووپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت."
 
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
 
هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابووریی کوردستان و هەموو عێراقە. چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان پەرەسەندنێکی 
مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە.
 
ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە. هەروەها جەخت دەکەینەوە بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێ دەکەوێتەوە. هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گرووپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.