میوانخانەکانی هەولێر: نزیکەی هەزار شوێنی گەشتیاری پێشوازی لە گەشتیارانی سەری ساڵ دەکەن

27-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە هەولێر دەڵێت، ئامادەکارییان بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی سەری ساڵ کردووە و نزیکەی هەزار شوێنی گەشتیاری بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبن.
 
رۆژی چوارشەممە، 27-12-2023، زیرەک بیا ئیلیا، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە چەند کۆبوونەوەیەکمان کردووە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی پشووەکانی سەری ساڵ."
 
سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لە هەولێر دەڵێت، لە سنوورەکەیان 380 هۆتێل و مۆتێل، 200 کافتریا و 400 رێستۆرانتی گەشتیاری هەن. گوتیشی، "بۆ سەری ساڵ تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە پێشوازی لە گەشتیاران بکەن."
 
شوێنە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان هەزاران هەلی کاریان لە کەرتی تایبەتدا رەخساندووە، زیرەک بیا ئیلیا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئاماری وردی ئەو کەسانە بەردەست نین کە لە کەرتی گەشتیاریدا کاردەکەن، چونکە بەگوێرەی شوێنەکان ژمارەی کرێکارەکان جیان. گوتیشی، "هۆتێلی پێنج ئەستێرە لە هەولێر هەن ژمارەی کارمەندەکانیان دەگاتە 400 کەس؛ هەشمانە 200 کارمەندی هەیە."
 
لە تەواوی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 708 شوێن وەکو شوێنی گەشتیاری یان کارکردن لە بواری گەشتیاری تۆمارکراون و کار دەکەن.
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە 11 مانگی ئەم ساڵدا 7 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار و سەردانیکار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە ئەو ژمارەیەش بەپێی گەشتوگوزار "ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئەو رێژەیە بگاتە 8 ملیۆن گەشتیار."
 
بە گوێرەی ئاماری دەستەکە، لە 11 مانگی ساڵی 2021دا، چوار ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردسانیان کردبوو؛ ئامارەکە لە ساڵی 2022 گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار.
 
هەر بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، ساڵانە زۆرترین گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی دەکەن؛ دواتر سلێمانی و پاشان دهۆک و هەڵەبجە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.