بەرپرسێکی باڵای کۆمیسیۆن بۆ رووداو: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەکەوێت

27-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، "بەهۆى تێکچوونى خشتەى کارى کۆمیسیۆن و دواکەوتنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵی لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەڵبژاردنەکە لەو وادەیە دوادەکەوێت کە بۆى دیاریکراوە و ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ گۆڕانکاریکردن لە خشتەى ئەنجامدانى بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆدەبێتەوە".
 
27ى کانووى یەکەمى 2023، داود سەلمان، بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "خشتەى کارى کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کێشەى تێکەوتووە و لە دواى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، بۆ جارێکى دیکە ئەنجوومەنى کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەى گۆڕانکاریى لەو خشتەیەدا بکات."
 
بڕیارە لە 25ى شوباتى 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکرێت، لەکاتێکدا دادگەى باڵاى فیدراڵى سکاڵایەکى دژی یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواخست بۆ 21ى کانوونى دووەمى 2024، کە نزیکەى مانگێک بەر لە وادەیەیە کە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە.
  
 داود سەلمان رایگەیاند، "بەهۆى دواکەوتنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدڕاڵى لەبارەى تانەى دژ بە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کێشە بۆ کارەکانیان دروست بووە "بەگوێرەى وادەى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى و دواکەوتنى رێوشوێنەکان، ماوەى پێویست لە بەردەم کۆمیسیۆندا نییە و هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت."
 
 ئەمڕۆ چوارشەممە 27ى کانوونى یەکەمى 2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاردانی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 21-01-2024 دواخست.
 
سکاڵاکە کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون. دادگەکە هەردوو سکاڵاى لەسەر هەمان بابەت یەکخستووە و کردوویەتییە یەک سکاڵا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.