لە سێمێل شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و کەسێک کوژرا

28-01-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی مسێریکی سەر بە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. 
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 28ـی کانووی دووەمی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ناوچەکە ھەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە شەڕەکەدا "چەکی ئاگرین بەکارنەھاتووە دار و بەرد و چەقۆ بەکارھاتوون." لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کەسێک بە ناوی سەڵاح یونس کوژراوە. پیشەی پاسەوانی سنووری سنوور بووە.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و سێ کەس دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
سەبارەت ھۆکاری شەڕەکەش ئەو سەرچاوەیە گوتی، بابەتەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە