رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەڵەک، دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا و بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە نزیک کاژێر 10:45ی سەرلەبەیانی بووە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سێ ژن، پیاوێک و منداڵێکن.
قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە سنووری پارێزگەی دهۆک.
سەرچاوەیەک لە هاتووچۆی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، "کەسێک کە یاریدەدەری پزیشک بووە لە سەرەتاوە لەسەر رووداوەکە بووە، بەگوتەی ئەو کەسە، سیانیان دەستبەجێ و دووانیان لە رێگەدا بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە".
لەلایەکی دیکە، ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک لە هەژماری فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، دوو ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و فۆرد ترێلەی تورکی بوون.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بوون.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو بڵاو نەکراوەتەوە.
ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ