رێگەی کەرکووک - چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە؛ 40 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە

28-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی پارێزگای کەرکووک رایدەگەینێت، رێگەی کەرکووک - چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە و رەمەزاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراقی بۆ دەرچووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 28ـی ئاداری 2024، خەبات ئەسعەد، راوێژکاری کاروباری ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق رەزامەندیی لەسەر نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی رێگەی نێوان کەرکووک - چەمچەماڵ دەربڕیوە.  
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسە، 40 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی رێگەکە تەرخانکراوە، رێگەکە دووسایدە بە پانی 36 مەتر دەبێت، هەر سایدێکی 12 مەتر دەبێت و شۆستەکەشی 12 مەتر دەبێت بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات لە داهاتوودا بتوانرێت فراوان بکرێت.  
 
خەبات ئەسعەد، دەڵێت نۆژەن و چاککردنەوەکە لەبەردەم کۆلیژی قەڵەم دەستپێدەکات تاوەکو بانی مەقان، بڕیارە بەم نزیکانە تەندەرینی بۆ بکرێت تاوەکو بدرێتە بەڵێندەر.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان