زۆرینەی بەربژێرانى سەربەخۆ لە سلێمانین و لە هەڵەبجە کەس ناوى پێشکێش نەکردووە

28-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
 زۆترین بەربژێرى سەربەخۆ لە سنوورى سلێمانى تۆمارکراون، لە هەڵەبجە هیچ بەربژێرێکى سەربەخۆ تۆمار نەکراوە، پارتەکان لە چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان حەوت لیست و هاوپەیمانێتییەکانیش هەشت لیستى بەربژێریان پێشکێشکردووە.
 
 جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بەتۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، تاوەکو 28ى ئادار، ئەو دوو هاوپەیمانێتییانەى ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە هەولێر و سلێمانى بۆ هەریەکەیان یەک لیستى بەربژێریان پێشکێش کردووە، لە دهۆک و دوو لیستى بەربژێر و لە هەڵەبجە دوو لیستیان پێشکێش کردووە هەرچى پارتە سیاسییەکانیشە لە هەریەک لە هەولێر و دهۆک و سلێمانى دوو لیستى بەربژێرانیان رادەستکردووە و لە هەڵەبجەش یەک لیستى بەربژێران پێشکێش کراون.
 
28ى ئادار، دوا وادەى کۆمیسیۆن بوو بۆ پێشکێشکردنى لیستى بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەڵام بە بڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان وادەکە تاوەکو 31ى ئادار درێژکرایەوە.
 
گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، 48 بەربژێرى سەربەخۆ ناوى خۆیان پێشکێش کردووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە 21یان لە سنوورى سلێمانى و 15یان لە دهۆک و 12یان لەهەولێر بوون، بەڵام لە سنوورى هەڵەبجە هیچ بەربژێرێکى سەربەخۆ ناوى خۆى پێشکێش نەکردووە.
 
بڕیارە رۆژی 10ـی حوزەیران هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکرێت، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى دەکات.
 
لە دواى داخستنى دەرگەى پێشکێشکردنى بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن ناوەکانیان دەنێرێت بۆ چەند دامەزراوەیەک و دەبێت لە 15 رۆژدا وردبینى لە دۆسیەکانیان بکرێت، هەر بەربژێرێک رەتبکرێتەوە دەبێت لە سێ رۆژدا جێگرەوەکەی دەستنیشان بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.