ماکرۆن 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ماکرۆن 'بە تووندی' سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی کردووە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا ماکرۆن "بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئه‌مڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردووەتەوە.
 
هاوکات سەرۆکی فەرەنسا سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە رۆژی 24ی ئەم مانگە "لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دا لە سۆران شەهید بوون، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواست."
 
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ئیمانوێل ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران، هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی: نێچیرڤان بارزانی فاکتەری ئاشتییە و سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی دەکەین

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە هەموو قۆناخەکاندا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا