رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی شاری میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بە هەزاران ماسی رووباری جەغەتوو بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکە مردن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی نیسانی 2025، موسا جەسور، بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەی شاری میانداو لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکە خەڵک دەستیانکرد بە راوکردنی ماسییە گەورەکان ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئاوەکە قوڕاوی بێت و ئۆکسجین کەم ببێتەوە و بەشێکی زۆر ماسییەکانی نێو رووبارەکە بمرن".
بەڕێوەبەری ژینگەی میاندواو دەڵێت: "بە هۆی کەمی بارانبارینەوە ئەم ساڵ ئاوی رووبارەکە زۆر کەم بووەتەوە و پێویستە خەڵک رەچاوی ئەوە بکەن تاوەکو زیان بە رووبارەکە و ماسییەکانی نەگات".
رووباری جەغەتوو درێژییەکەی 302 کیلۆمەترە و بە درێژترین رووبار لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، رووبارەکە بە چەند شارێکی پارێزگاکە تێدەپەڕێت و دەڕژێتە دەریاچەی ورمێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ