رووداو دیجیتاڵ
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و رۆژانە هەنگاوی گەورە دەنرێن. هەروەها دەڵێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامن.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەکاتی راگەیاندنی پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی تەندروستیی پێشمەرگە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لەبارەی هەبوونی گفتوگۆ تاوەکو پێشمەرگە درۆن لە هێزەکانی هاوپەیمانان وەربگرێت، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: "وەزارەتی پێشمەرگە لە هەموو بوارەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی لە هەوڵدایە."
پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی تەندروستیی پێشمەرگە
پلاتفۆرمەکە بە پاڵپشتیی دارایی رێکخراوێکی ئەمریکی و لەژێر سەرپەرشتی و رێنماییەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیران دروستکراوە. ئامانجی سەرەکیی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکە رێکخستنەوەی تەواوی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە بوارەکانی تەندروستیی گشتی، سەرچاوەی مرۆیی، پزیشکی، راهێنانی پزیشکی، لۆجیستیی پزیشکی.'
پلاتفۆرمەکە ئەمڕۆ دووشەممە 28-04-2025، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە هەولێر راگەیێندرا.
بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە لە دوو رۆژی رابردوودا راهێنان بە زۆربەی ئەفسەر و کارمەندە پزیشکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە. وەک رەزا ئیسماعیل سەنیار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی وەزارەتەکە لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، ئەگەر پێشمەرگەیەک بە هەر هۆکارێک لە شەڕ و ئاشتیدا بریندار بوو، دەتوانرێت لە رێگەی پالتفۆرمەکەوە، راستەوخۆ سەرجەم یەکە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار بکرێنەوە.
''هێزی پێشمەرگە لە 11 فیرقەی پیادەدا رێکدەخرێتەوە''
هاوکات شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە رێوڕەسمی ناساندنی پلاتفۆرمی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروباری پزیشکیی وەزارەتەکە، گوتارێکی پێشکێشکرد و ئاماژەی دا، ''ئەم گەشەسەندنە لە بواری پزیشکیی سەربازیدا سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ وەزارەتەکەمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان.''
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و گوتی، ''هەموو کات هەوڵەکانمان لەپێناو سەرخستنی چاکسازی بووە لە وەزارەت، بە ویست و ئیرادەیەکی بەهێزی کوردستانییەوە، وەک تیمێکی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە کارمان کردووە، هەر ئەوەش رێگە دروست و نیشتمانییەکەیە.''

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ