نەژاد عەبدوڵڵا وەکو بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت دیاریکرا

28-04-2025
ئارێز خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمانێکی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، نەژاد عەبدوڵڵا وەکو بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت دیاریکرا، کە 8 مانگ بوو ئەو پۆستە بە بەتاڵی مابووەوە.
 
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە کە 27ی نیسانی 2025 دەرچووە و واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، نەژاد عەبدوڵڵا محەممەد لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە وەکو بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت دیاریکرا. لە نووسراوەکەدا هاتووە، "ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربوونی."
 
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی دڵشاد عومەر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی 2024، کە لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، زیاتر لە 8 مانگ بوو ئەو پۆستە بەتاڵ بوو. ئێستا پۆستەکە بە نەژاد عەبدوڵڵا، لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پڕکراوەتەوە.
 
نەژاد عەبدوڵڵا ساڵی 1989 لەدایکبووە، بەو پێیەش بێت، گەنجترین بەڕێوەبەری گشتییە لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، وەکو خۆی دەڵێت، "5 ساڵ مامۆستایەتیی کردووە و 13 ساڵە لە کەرتی پەروەردە کار دەکات." هەروەها بەکالۆریۆسی هەیە لە کارگێڕی و ئابووریدا.
 
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ لافاو چووەتە ناوی و هەمووی بووەتە قوڕ و لیتە.

تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە چەمچەماڵ دوادەخرێن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قوتابییانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو، دوادەخرێن.