رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی 16 ساڵان لەپڕۆژەی ئاوی تازە لە سنووری کەرکووک خنکا و دواتر تیمە فریاگوزارییەکان تەرمەکەیان دەرهێنا.
سەرهەد فاتیح، ئەندامی تیمی رووبارەوانی لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی خنکاوە ناوی ئەیاد خەڵەف هیلال ـە و لەدایکبووی 2009 دانیشتووی گەڕەکی (یەکی ئازار)ـە."
بە گوتەی ئەو ئەندامەی تیمی رووبارەوانییە، مێرمنداڵەکە "لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چوونەتە مەلەوانی و کات بەسەربردن، بەڵام خنکاوە."
لەبارەی دۆزینەوەی تەرمەکەشی، سەرهەد فاتیح گوتیشی، "دوای سێ کاژێر لەگەڕانی تیمەکانمان توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە و رادەستی کەس و کاری بکەنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ