هەژاری خێزانێکی بێلانەی لە سۆران ناچار بە خواردنەوەی ئاوی زەلکاوەکان کردووە

28-06-2025
ئەندام جەبار
خێزانەکە بێ مووچە و داهاتن و لەژێ خێوەتدا دەژین
خێزانەکە بێ مووچە و داهاتن و لەژێ خێوەتدا دەژین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خێزانێک لە سۆران لەژێر خێوەتدا دەژین و هەژاری و نەبوونی دووچاری دۆخێکی سەختی کردوونەتەوە. لەبەر هەژاری ئاوی زەلکاوەکان دەخۆنەوە و چاویان لە دەستی خێرخوازانە پاروە نانێکیان بۆ ببەن.
 
ئیسماعیل ماهیر، سەرۆکی خێزانەکەیە، ئەو پیاوەی تەمەن نا بەڵکو سەختی ژیان بەچۆکی داهێناوە. کاتێک دەیویست چیرۆکی ژیانی بۆ پەیامنێری رووداو بگێڕێتەوە، لەبەر گریان قسەی بۆ نەدەکرا.  
 
خێزانەکە پێشتر لە ناحیەی کەڵەک بوون و 5 مانگە چوونەتە سۆران. 
 
ئیسماعیل ماهیر دەڵێت، "منداڵەکانم گوتیان ئێمە بەخێوت ناکەین و بۆ خۆت لێرە بارکە و بڕۆ، دوو لە کچەکانم لەگەڵە و کەوتمە ئێرە، بێکەس و بێ ژیانم، لێرە کارەبامان نییە، ئاومان نییە، ئاوی لێڵ دەخۆینەوە و بەخۆشم نەساخم و بەو ئاوە خراپتر دەبم، ئەگەر خێرخواز شتێکمان بۆ بێنن بیخۆین ئەگینا هیچمان نییە."
 
ئەو ماڵە کارەبایان نییە، دراوسێ خواردنیان پێ دەدەن، ئاوی زەلکاوێک دەخۆنەوە و لەبەر گەرمای تاقەت پروکێن ئارەقی سەختی ژیان دەرێژن. خێزانەکە هیچ مووچە و داهاتێکیان نییە، جاری وا هەیە ژەمێک خواردن لەماڵیاندا نییە.
 
حەنیفە ئیسماعیل، یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکە و دەڵێت، "نە حەمام و نە توالێتمان نییە، دەچینە ماڵی دراوسێکان سەری خۆمان دەشۆین، دەچمە ئەو کانیاوەش ئاو دێنم و بە پەڕۆ دەیپارزنم ئینجا دەیخۆینەوە، مانگێکیشە گۆشتمان نەخواردووە."
 
ژمارەیەک گەنجی خێرخواز هەندێک ئاو و خۆراکیان بۆ هێناون، بەڵام هێشتا پێویستییان بە هاوکارییە.
 
جێگر دۆڵانی، خێرخوازە و باس لەوە دەکات، "چوار رۆژ پێش ئێستا ئافرەتێکی ئەو ماڵە هاتە دووکانەکەم و گوتی، منداڵەکەم خەریکە دەمرێت لە برسان و لە گەرمان دواتر لەگەڵ هاوڕێیەکمان هاتین و کە دۆخی ئەو خێزانەمان بینی هەستم بەوە کرد کە ئێمە زۆر شەرمەزارین بەرامبەر سەختی ژیانی ئەو خێزانە، هیوادارم هەر کەسێک کە ئەو راپۆرتە دەبینێت بە شتێکی کەمیش بێت هاوکارییان بکەن بۆ ئەوەی لەو دۆخە سەختە رزگار ببن."
 
ماڵەکە کەوتووەتە گەرکی ئازادی لە سۆران. خێزانەکە چاوی لە دەستی خێرخوازانە بەهانایانەوە بچن و لەم دۆخە سەختەی ژیان رزگاریان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.