رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سەردەشت گەنجێکی خەڵکی بانە لەکاتی مەلەکردن لە رووباری زێی بچووکدا خنکا.
گەنجەکە ناوی موبین حوسێنییە و تەمەنی 24 ساڵانە. دوای رووداوەکە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.
بەپێی ئامارێک کە رێکخراوی فریاکەوتنی پزیشکیی ئێران رۆژی 20-07-2023 بڵاویکردەوە، لە مانگی یەکەمی هاوینی ئەمساڵدا 126 کەس لە دەریا و رووبار و بەنداوەکاندا خنکاون و 100 کەسیش رزگار کراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارە، لە مانگی یەکەمی هاوینی ئەمساڵدا رووداوەکانی خنکان 48% و گیانلەدەستدان بەهۆی خنکان لە ئاودا 31% زیادیان کردووە. بەشی زۆری خنکانەکان لە کاتی مەلەکردندا روویانداوە و پارێزگای ورمێ دوای مازەندەران لە پلەی دووەمدایە لەڕووی زۆریی ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ