رووداو دیجیتاڵ
پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە نزیکەی 40 ساڵ بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکانی لەبارەی کورد و کوردستان ئەرشیڤ دەکرد، کۆچی دواییکرد.
رۆژی پێنجشەممە 27-07-2023 قاسم سوڵتانی، پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی 63 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
قاسم سوڵتانی لە دەیەی 80ی سەتەی رابردووەوە دەستی بە ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان بە زمانە جیاوازەکان لەبارەی کورد و کوردستان و بەتایبەت بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە؛ لەسەر ئەرکی خۆی ئەرشیڤێکی زۆری نووسراوە و بڵاوکراوەکانی کۆکردوونەتەوە، بەو هۆیەشەوە بە پێشمەرگەی ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامەکان ناسرابوو.
قاسم سوڵتانی خەڵکی مهابادە، دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگە. ئەو لە سەردەمی رژێمی پاشایەتیی ئێران بە لەسێدارەدان سزا درابوو و بە سەرکەوتنی "شۆڕش" لە گرتووخانە ئازاد بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ