باوکی ئەو گەنجە کۆڵبەرەی سێ ئەندامی جەستەی بەخشی کەمداهاتە و رازی نییە پارەی بۆ کۆبکرێتەوە

28-07-2023
رووداو @Rudawkurdish
باوکی حوسێن خاڵەیی لە نەخۆشخانە
باوکی حوسێن خاڵەیی لە نەخۆشخانە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەسایەتی و چالاکڤانانی سەردەشت سەردانی ماڵی باوکی حوسێن خاڵەییان کرد، ئەو کۆڵبەرە 23 ساڵانەی یەکشەممەی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەستدا و باوکی بە بەخشینی جگەر و گورچیلەکانی، ژیانی بە سێ نەخۆشی کەمداهات بەخشییەوە.
 
حوسێن خاڵەیی تەنیا کاسبکاری خێزانەکەی بوو. ئەو لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتن تووشی وەستانی مێشک بوو و گیانی لەدەستدا. سەرەڕای ئەوەی پێشنیازی پارەیەکی زۆر بە باوکی کرابوو تاوەکو ئەندامانی جەستەی بفرۆشێت، بەڵام باوکی بێ بەرامبەر بەشێک لە ئەندامانی جەستەی کوڕەکەیی بەخشی.
 
حوسێن خێزاندار بوو و منداڵێکی دوو ساڵانی هەیە. سێ برا و خوشکیشی نیڤشکانن (خاوەن پێداویستیی تایبەتن) و دۆخی ئابووریی باوکی باش نییە، بۆیە چەند کەسێک دەیانەوێت کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆیان بەڕێبخەن.
 
کەسایەتی و چالاکڤانانی سەردەشت هەوڵیاندا محەممەد خاڵەیی رازی بکەن، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لە ماڵەکەی خۆی رابگەیێندرێت، بەڵام ئەو رازی نەبوو و دەڵێت، بۆ پارە ئەو کارەی نەکردووە.
 
کەسایەتی و چالاکڤانانی سەردەشت دەیانەوێت بە بەڕێخستنی ئەو کەمپینە و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خێزانی ئەو کۆڵبەرە، خەمی ژیان لەسەر ژیانی ئەو خێزانە سووک بکەن. ئەوەی دەمێنێتەوە، خواستی خەڵک و خێرخوازانە بۆ بەشداریکردن لە هاوکاریکردنی خێزانێک کە ئەوەندەی دەستیان بەتاڵە، زۆر زیاتر دڵیان گەورەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە