رووداو دیجیتاڵ
سنووری گوندی رەنگینە لە دەڤەری شارباژێڕ بۆردوومان کرا. قایمقامی قەزای ماوەت دەڵێت، جگە لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک، ئاگر لە ناوچەکەش کەوتووەتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان دەڵێت، "چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەی شارباژێڕدا بوون و گیانیان لەدەستداوە."
رۆژی هەینی 28ی تەممووزی 2023، شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا لە دەڤەری شارباژێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی رەنگینە ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا.
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە رووداوی راگەیاند، "چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەی شارباژێڕدا بوون و گیانیان لەدەستداوە."
قایمقامی چوارتا گوتیشی، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
لەبارەی زیانی گیانی و ناسنامەی ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج، شاهۆ عوسمان گوتی، "جارێ هیچ شتێک نازانرێت. هێزەکانی بەرگریی شارستانی، تیمی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی سنوورەکە کراون و سەرقاڵی ئەرکەکانیانن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ