رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری لە دهۆک قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکرد بەهۆی کۆچی دوایی کوڕێکی.
ئەمڕۆ هەینی، 28-07-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەیوب رەمەزان، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری لە دهۆک قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکرد بەهۆی کۆچی دوایی میرەڤانی کوڕی و " هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى."
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیی قووڵی خۆی لە رێگەی ئەیوب رەمەزانەوە بە کەسوکارەکەیشی گەیاند و "هیوای خواست خوای گەورە ئارامى و دڵنه‌وايى به دايک و باوک و خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت."
لای خۆیەوە ئەیوب رەمەزان، "سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ