رووداو دیجیتاڵ
دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، کارەبای 25 قوتابخانە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دەکاتە سیستمی سۆلار.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگاکە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لە دهۆک دەست دەکرێت بە بنیاتنانی سیستمی سۆلار بۆ 10 قوتابخانەی سنوورەکە".
بەگوێرەی دەزگاکە، 10 قوتابخانەی دیکە لە سنووری هەولێر و پێنج قوتابخانەش لە سنووری هەڵەبجە کارەبایان دەکرێتە وزەی خۆر.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: "پارەی پڕۆژەکە 90%ـی لەلایەن رێکخراوە بیانییەکانەوە دابیندەکرێت".
ساڵی رابردووش دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کارەبای 10 قوتابخانەی دیکەی لە سنووری هەولێر کردە سیستمی سۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ