کەشناسێک: ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی پێنج ساڵی رابردووی باشووری کوردستان بوو

28-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسێک دەڵێت، "ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پێنج ساڵی رابردوودا تۆمار کرا کە 51 پلە بوو". بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش، لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک دادەبەزێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 28ـی تەممووزی 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە یەک بۆ سێ پلە دادەبەزێت و سبەینێش پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ".
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 01:15ـی نیوەڕۆ پلەی گەرما لە کەلار، خانەقین، دووزخورماتوو، کەرکووک و موسڵ گەیشتە 51 پلەی سیلیزی، کە لە ساڵی 2020ـەوە تاوەکو ئێستا پلەی گەرما نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە".
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، "سبەی پلەی گەرما دوو پلە دادەبەزێت و تاوەکو کۆتایی هەفتە پێنج پلە دادەبەزێت".
 
لەبارەی چەقی گەرماکەوە دەڵێت: "لە خانەقین بووە و 51.5 پلە تۆمار کرا".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 45 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە