رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28-07-2025 ژمارەیەک لە جووتیارانی پیرانشار لە پارێزگای ورمێ وەک ناڕەزاییەک لە پێنەدانی بەشەئاوی جووتیارانی ناوچەکە، رێگەی سەرەکیی پیرانشار - نەغەدەیان داخست.
جووتیارانی پیرانشار دەڵێن، بەهۆی پێنەدانی بەشەئاو لە بەنداوەکان، ناتوانن زەوییەکان ئاو بدەن و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
لە ساڵانی رابردوودا لە پیرانشار سێ بەنداوی سێڵوێ، جەڵدیان و کانی سێو لێدراون و بڕیار بوو بەشەئاوی جووتیارانی ناوچەکە بدرێت، بەڵام ئاوێکی کەم دەدرێتە جووتیاران و بەتایبەت ئاوی بەنداوی کانی سێو بە ناوی ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەگوازرێتەوە.
هێزە ئەمنییەکان دوای ماوەیەک بڵاوەیان بە جووتیارانی ناڕازی کرد و رێگەکەیان کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ