رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، لە پارێزگای لوڕستان دوو رۆژ لە فەرمانگە حکومییەکان کرایە پشوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی تەمموزی 2025، عەلی کەشکۆڵی، جێگری پارێزگاری لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گوشاری زۆر لەسەر تۆڕی کارەبای پارێزگاکە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
عەلی کەشکۆڵی، ئاماژەی بەوەدا بەهۆی گەرماوە بەکارهێنانی کارەبا لە پارێزگاکە زیاتر بووە و لە رۆژانی رابردوو بۆ ئەوەی بتوانن بەکارهێنان کەم بکەنەوە، دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیان کەمکراوەتەوە.
عەلی کەشکۆڵی گوتی، "داوا لە هەموو فەرمانگەکان کراوە سیستمی فێنککەرەوەی فەرمانگەکان بکوژێننەوە."
بڕیارەکەی ناوەندی پاریزگای لوڕستان، دامەزراوە خزمەتگوازی و فریاگوزراییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
ماوەی دوو هەفتەیە پلەی گەرما لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبووەتەوە لە هەندێک ناوچە گەیشتووتە 50 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی ئێران رایگەیاندووە لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ