مەترانی کلدانییەکانی زاخۆ و ئامێدی کۆچی دواییکرد

28-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەتران رەبان ئەلقەس، مەترانی کلدانییەکانی سنووری زاخۆ و ئامێدی و کەسایەتیی دیاری ناوچەکە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئابی 2023، مەتران رەبان ئەلقەس لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک کۆچی دواییکرد. 
 
خەیری بۆزانی، راوێژکار لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مەتران رەبان لە هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانەوە نزیک بوو، بەداخەوە ماوەیەکە نەخۆشە و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
 
بۆزانی کە راوێژکاری کاروباری ئێزدییەکانە لە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشکرد، مەتران رەبان لە هەموو ئەو کۆڕ و کۆنفرانسانەی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ پێکەوەژیان کراون ئامادە بووە و هەمووکات پشتیوانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ژمارەی کریستیانەکان لە ساڵی 2003دا لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس بوون، بەڵام بەهۆی کۆچکردنیان بۆ وڵاتانی دیکە لەو ژمارەیە نزیکەی 250 هەزار کریستیان ماونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.