رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای سێمێل دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی 23 پڕۆژەی لە سنووری قەزاکە داوە، کە نزیکەی 15 پڕۆژەیان پەیوەستن بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگەوبان.
رۆژی دووشەممە 28-08-2023 خەلیل مەحموود، قایمقامی قەزای سێمێل لەکاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 13:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە شەهیان تەحسین پێشکێشی کرد، رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 23 پڕۆژە لە سنووری قەزای سێمێل وەگەڕدەخرێن.
قایمقامی قەزای سێمێل گوتی، بەگشتی ئەو پڕۆژانەی بودجەیان بۆ دەستنیشانکراوە و کاریان لەسەر دەکرێت، بریتین لە سێکتەرەکانی رێگەوبان، پەروەردە، کارەبا، سەوزایی، ئاو و ئاوەڕۆ.
بە گوتەی خەلیل مەحموود، زیاتر لە 18 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخانکراوە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بکەن، پێویستیان بە 500 ملیار دینارە.
قەزای سێمێل یەکێکە لە قەزاکانی سەر بە پارێزگای دهۆک کە ناوەندەکەی سێمێلە، هەر سێ ناحیەی باتێل، خانکێ و فایدە سەر بە قەزاکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ