نەخشەی بنەڕەتیی کەرکووک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دواخست

28-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

نەخشەی بنەڕەتیی کەرکووک یەکێک بووە لە هۆکارەکانی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەفتەی داهاتوو. ئەو نەخشەیە لەدوای پەسندکردنی، سنووری ناوەندی پارێزگاکە فراوانتر دەکات.
 
پێنجشەممە، 28ی ئابی 2025، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانی لەکاتی دیاریکراو کۆببێتەوە کە یەکێک لە خاڵەکانی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی نەخشەی بنەڕەتی شاری کەرکووک بوو.
 
عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو نەخشە بنەڕەتییە وردەکاری زۆری تێدایە و پێویستی بە روونکردنەوەیە، چونکە بە پەسندکردنی، سنووری شاری کەرکووک وەک ناوەندی پارێزگاکە فراوانتر دەکات، بەتایبەت لە باکوور و باشوورەوە".
 
بەگوێرەی نووسراوێکی محەممەد حافیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بڕیاری داوە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ 1ی ئەیلوول دوا بخات، ئەوەش لەسەر داوای یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا.
 
رەعد ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی قیادە ئەو نووسراوەی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەن کردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەکە، نەخشەی بنەڕەتیی کەرکووک بووە.
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە نووسراوەکەیدا دەڵێت: "نەخشەی بنەڕەتیی کەرکووک پرسێکی گرنگە و کاریگەری لەسەر داهاتووی شارەکە دەبێت، پێویستی بەوەیە کە رۆژێک بەر لە دەنگدان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا وۆرکشۆپێک لەبارەیەوە بکرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت