رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، دوای دوو رۆژ لە ونبوونی، تەرمی پیاوێک لە رووباری خابوور دۆزرایەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، ئەڤیندار عیزەت، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە رووداوی گوت، دوو رۆژ پێش ئێستا سکاڵایەک لە پۆلیس تۆمار کرا لەسەر ونبوونی ئەو پیاوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
نزیک کاژێر 10:00ـی بەیانی تەرمەکە دۆزرایەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتی: "تەرمەکەی لە رووباری خابوور نزیک گوندی چەمسیرمۆ سەر بە قەزای زاخۆ دۆزراوەتەوە".
ئەڤیندار عیزەت گوتیشی: "هێشتا ناتوانین بڵێین رووداوەکە خنکانە، چونکە ونبووە و لێرە دۆزراوەتەوە".
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (م. س. م) و تەمەنی 30 ساڵ بوو. خەڵکی شنگال و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو.
بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە شەش کەس خنکاون و 14 کەسیش رزگارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ