رووداو-هەولێر
بەهاوكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و پارێزگاری هەولێر، رێگە سەرەكییەكانی سۆران و یاریگایەك نۆژەندەکرێنەوە.
كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران رایگەیاند لە چوارچێوەی نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی دەرەوی شارەكان بڕیاردراوە رێگای هەولێر تاوەكو حاجی ئۆمەران نۆژەن بكرێتەوە. هەروەها گوتی "ئەوەی پەیوەندی بە سنووری سۆرانەوە هەیە ئێمە دەرخستەمان بۆ ئامادە كردوە كار بۆ ئەوە دەكەین، نۆژەنكردنەوەكان پێش وەرزی بارانبارین بكرێن".
قایمقامی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سبەی یەكشەممە29-9-2019 لیژنەیەكی هونەری لەهەولێرەوە بڕواتە قەزای سۆران بەمەبەستی دەستپێكردنی نۆژەنكردنەوەی یاریگای دێڵزیان. قایمقامی سۆران گوتیشی: "د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڕیاریداوە كاری نۆژەنكردنەوە لەو یاریگایە بەزووترین كات دەستپێبكات بۆ ئەوەی ئەمساڵ یاری تێدا بكرێت".
قەزای سۆران سەر بە پارێزگای هەولێرە و نزیكەی 110 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ