رووداو دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی روودانی "شەڕ" لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، گوتەبێژی کۆنگرە دەڵێت، هەواڵەکە "درۆیە و ناڕاستە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-09-2023، دووەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت. دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە لەنێو هۆڵی کۆنگرە شەڕ روویداوە و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.
تەلار لەتیف، گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە کە ئەو ھەواڵە سەرلەبەری درۆیە و ناڕاستە."
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە رووداوی گوت، "هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە و هەموو شتێک ئارامە"، تەنیا "ئافرەتێک بە ناوی بنار کە تەمەنی 35 ساڵە لەنێو کۆنگرە قاچی ترازاوە و ئازاری پێگەشتووە و بە ئەمبوڵانس گواستراوەتەوە فریاکەوتن، بەڵام تەندروستی باشە."
رۆژی 27-09-2023 کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە هۆڵی هونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوتەی تەلار لەتیف، "ئەندامانی کۆنگرە و لیژنە تایبەتمەندەکان سەرقاڵی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆنگرەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ