لە ئیلام سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران

28-09-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەسێک لە ئیلام مام، ئامۆژن و ئامۆزایەکی خۆی دەکوژێت و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکات. بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەی میراتەوە بووە.

بەهزاد بەستامی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، شەممە، 27-09-2025، کەسێکی تەمەن 40 ساڵانی خەڵکی شارەکە، بەهۆی کێشەیەکی خێزانیی تایبەت بە میراتەوە، بە چەکی راو تەقەی لە ماڵی مامی کردووە.
 
بەگوتەی بەهزاد بەستامی، لە رووداوەکەدا مام، ئامۆژن و ئامۆزایەکی بکوژ، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. دوو کەسی دیکەش کە دەگوترێت دراوسێی کوژراوەکان بوون، لەکاتی نێوبژیوانیدا گولـلەیان بەرکەوتووە و بریندار بوون. 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیلام ئاماژەی بەوەش کرد، برینداران گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێریدان.
 
دوای تەقەکردن، بکوژ هەڵاتووە. وەک بەهزاد بەستامی دەڵێت، تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
 
لە ئێران زانیاریی ورد لەبارەی کوشتن بە چەک بەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی ئامارەکانی دادپزیشکیی وڵاتەکە، لە 21-03-2024ـوە تاوەکو 21-03-2025، 581 هەزار و 941 کەس بەهۆی شەڕ، برینداربوون یان کوژرانی کەسوکاریان، سەردانی دادپزیشکییان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە