وەزارەتی دارایی: یەکشەممەی داهاتوو موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشین

28-09-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا، لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت دەفرۆشرێن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-09-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رۆژی 5ـی 10ـی 2025ـی دیاریکرد بۆ فرۆشتنی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ژمارەی موڵکەکانی کۆمپانیاکە 60 موڵکن؛ بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە؛ هاوکات سەرجەم موڵکەکان پێکەوە بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن.
 
وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە: "وەزارەتمان لە پڕۆسەی زیادکردنەکە بەشدار دەبێت؛ هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات، زانیاری و رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان دەستبکەوێت."
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، لیستی سەرجەم موڵکەکانیان بە خشتەیەک خستووەتەڕوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

هیچ باوەشێک جێگەی دایک ناگرێتەوە؛ چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

لەنێو هۆڵەکانی خانەکە، سەرنجی دوو گەنجی تەمەن 19 و 21 ساڵانم دا. ئەوان چیرۆکێکی جیاوازیان هەبوو، بەڵام لەسەر یەک راستیی تاڵ کۆک بوون: "رەنگە خەڵکانێک هەبن باوەشی گەرمت پێدا بکەن، بەڵام هیچ باوەشێک هەرگیز نابێتە باوەشی دایک و باوکی خۆت".