وەزیرێکی حکومەت: هیچ مووچەیەک نافەوتێت

28-09-2025
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
ئایدن مەعرووف لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات
ئایدن مەعرووف لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هیچ مووچەیەکی ئەم ساڵ نافەوتێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەری لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە.
 
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، جەختی لە گرنگی پرسی مووچە و رێککەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و بە دەستکەوتێکی باش ناویبرد. ئایدن مەعرووف رایگەیاند: "پرسی مووچە کێشە بووە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان"، بەڵام ئیدی "دڵنیایی دراوە کە مووچە مافێکی سەرەتاییە و نابێت بکرێتە کارتێکی سیاسی".
 
وەزیری پێکهاتەکان ئاماژەی بەوەدا، رێککەوتنی نوێی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق کاریگەری ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی پرسی مووچە دەبێت و گوتی: "ئەمە دەستکەوتێکی باشە بۆ عێراق بەگشتی و بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی. رۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ و کاریگەر بووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان."
 
سەبارەت بە مووچەخۆران، ئایدن مەعرووف دڵنیایی دا کە هیچ مووچەیەک نافەوتێ و تەواوی مووچەکانی ئەمساڵ دەردێن و رایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مووچەخۆران، زۆر ناڕەحەتیان بینی لەبارەی مووچەوە. ئێستا حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچە و لەم هەفتەیەشدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێ."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و بە گرنگی دەزانێ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەم کارە ئەنجام بدرێ و گوتی: "وەک نەتەوەی تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە، ئێمە لایەنگری سەقامگیری سیاسیین. پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە."
 
ئایدن مەعرووف داوای کرد کە لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتەکان بە شێوەیەکی فراوانتر بەشدار بن و رایگەیاند: "تورکمان هەمیشە فاکتەرێکی ئەرێنی بووە بۆ پێکەوەژیان و سەقامگیری و هیچ کاتێک مەترسی نەبووە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان."
 
لە ئاداری ساڵى 2023ەوە و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانی پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیرا کە ئەوکات لەگەڵ نەوتى کەرکووکدا بڕەکەى رۆژانە دەگەیشتە نزیکەى 400 هەزار بەرمیل. 
 
دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنەوە و رێککەوتنی سێقۆڵیش لەگەڵ کۆمپانیاکان، رۆژی شەممە 27/9/2025 هەناردەی نەوت دەستیپێکردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنەکە دەڵێت، سێ ملیۆن دیناری لێ خوراوە

بازرگانیکردن بە فرمێسکی هەژاران؛ ژنێک خاوەن کەناڵێک بە خواردنی پارەی هاوکارییەکانی تۆمەتبار دەکات

ژنێکی هەژار کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی ناوخۆیی لە رەمەزانی رابردوو دا دەرکەوتووە، خاوەنی کەناڵەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی بەشێک لەو کۆمەکە داراییانەی بردووە کە بۆی هاتوون. خاوەنی کەناڵەکەش دەڵێت: "ئەگەر بەڵگەیان هەبێت سەرم لە موو باریکترە".