بەڵێندەران داوای شایستە داراییەکانیان لە حکومەت دەکەن

28-09-2025
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
بەڵێندەرانی هەولێر و سلێمانی داوای پارەکانیان لە حکومەت دەکەنەوە.
بەڵێندەرانی هەولێر و سلێمانی داوای پارەکانیان لە حکومەت دەکەنەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەلێندەرانی هەولێر و سلێمانی گلەیی ئەوە دەکەن، چەندین ساڵە پارەی 400 پرۆژەیان لای حکومەتە و پێیان نادەنەوە، پارەی هەولێر 15 ملیار دیناری 250 پرۆژەی تەواو بووە و هی سلێمانی 8 ملیاری 150 پرۆژەیە کە رادەستی حکومەت کراوەتەوە.
 
لوقمان بابەکر ئاغا، بەڵێندەرە و دەڵێت، "تەئمینات ئەو پارەیەیە کاتێک پرۆژەیەک تەواو دەبێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەر، بەڵام چەندین ساڵە ئەو پارەیەمان لای حکومەتە و ناماندەنەوە".
 
زۆرینەی پارەی بەڵێندەران کراوە بە چەک و بە خاوەنەکانیان دراوە، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە، بانکەکان لە پشتی زۆرینەی چەکەکانیان نووسیووە، جارێ پارەیان لەبەردەست نییە.
 
شێرزاد بورهان بلەیی، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەران دەڵێت، "لەم هەفتەیەدا چەندین بەڵێندەر هاتوونەتە لامان گلەیی و گازندەیان هەیە و هەتا داوای خۆپێشاندانیان کردووە، بەڵام ئێمە گوتوومانە بووەستن هەتا ماوەیەکی دیکە دۆخی حکومەت باشتر دەبێت."
 
لەم مانگەدا هەردوو لقی بەڵێندەرانی سلێمانی و هەولێر بۆ داواکردنی پارەکانیان، بەجیا چوونەتە لای وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان. 
 
راگەیاندنی وازارەتی دارایی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، "لەکۆتایی دیدارەکەدا، وەزیری دارایی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری و بانکە بازرگانییەکانی راسپارد، لەگەڵ یەکێتیی بەڵێندەران لەسەرهێڵ بن بۆ وەرگرتنی داتای شایستەی کۆمپانیاکان و بەپێی خشتە و قۆناخ بەقۆناخ، مانگانە شایستەکانیان هاوشێوەی پارێزگاکانی تر بۆ خەرج بکرێت."
 
ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار پڕۆژە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون، سلێمانی بە 950 پڕۆژە و هەولێر بە 500 پڕۆژە یەکەم و دووەمن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.