مەسرور بارزانی: بۆ چارەسەرکردنی ئیسماعیل بێشکچی ئامادەی هەموو هاوکارییەکین

28-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی ئیسماعیل بێشکچی دەردەبڕێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی، لە رەوشی تەندروستیی نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراوی تورک و دۆستی دێرینی گەلی کورد د. ئیسماعیل بێشکچی پرسی، کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ د. بێشکچی خواست و ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکێشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و یارمەتییەک بۆ چارەسەرکردنی دەربڕی.
 
شەوی رابردوو 27ی ئەیلوولی 2025 ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک، لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارێک لە 9یەمین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی "فیلم ئامەد"، تەندروستیی تێکچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە.
 
دوای گەیشتنی تیمی فریاکەوتنی 112 بۆ هۆڵی فێستیڤاڵەکە و پێشکەشکردنی چارەسەری سەرەتایی، بێشکچی بۆ پشکنینی وردتر و وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی دیجلە کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شنگال.

کەشناسی: پێشبینی دەکرێت لە شنگال بەفر ببارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چیای شنگال بەفر ببارێت. ئەمڕۆ و سبەی "نمەباران و بەفری کەم" لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ببارێت.