مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت

28-10-2023
نیشانەکردن حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی باڵیۆزی فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و گوتی، "پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت."
 
رۆژی شەممە، 28-10-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە باڵیۆزی فەرەنسای راگەیاندووە، پێویستە حکومەتی فیدراڵ مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بە تایبەت دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە داتا و زانیاریی ورد، روونکردنەوەی پێویستی پێشکێشی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق کردووە. 
 
مەسرور بارزانی جەختیشی کردووەتەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکان بنێرێت، چونکە ناکرێت چیدی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشێل بکرێت. 
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق باسیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن