رووداو دیجیتاڵ
لەبەردەم باڵەخانەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، پێکدادان و تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو. پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەکە و تەقەکەرەکانی دەستگیر کرد.
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، کاژێر 12:30، لە شەقامی نێوان دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و سەندیکای پارێزەران، دوو بنەماڵە دوای هاتنە دەرەوەیان لە هۆڵەکانی دادگە، بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر تەقەیان بەسەر یەکدیدا کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو دوو بنەماڵەیە لەنێو دادگەدا دۆسیەیەکی کوشتنیان لە دادگەی تاوانەکان هەبووە، دوای تەواوبوونی دانیشتنی دادگە و لە کاتی هاتنە دەرەوەیان، کێشەکە لەنێوانیاندا سەریهەڵداوەتەوە و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە تەقەی هەواییان کردووە.
شایەتحاڵەکان بە رووداویان راگەیاند، تەقەکان تەنیا بە مەبەستی ترساندن و هەوایی بوون، بەو هۆیەوە هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان داوە؛ پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، تەقەکەرەکان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە و لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ