لە بەردەڕەش تەرمی پیاوێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

28-10-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
وێنەی ئەو کەسەی بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا لە بەردەڕەش دۆزرایەوە.
وێنەی ئەو کەسەی بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا لە بەردەڕەش دۆزرایەوە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لەنێو ماڵەکەیدا لە بەردەڕەش دۆزرایەوە. بە گوتەی شایەتحاڵەکان بە چەقۆ کوژراوە.
 
بە پێی روونکردنەوەیەکی پۆلیسی دھۆک، تەرمی ئەو پیاوە گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکی دھۆک و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری "کوشتنەکەی" دەستپێکردووە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پیاوە کارمەندی ئاسایش بووە، دوێنێ شەو خێزان و سێ منداڵەکەی بردوونەتە لای خەزووری، خۆی گەڕاوەتەوە و بە تەنیا لەماڵ بووە. هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، ناوی ئەو کەسە (ئەرکان خەیرەدین حوسێن)ـە، تەمەنی 35 ساڵ بووە، دانیشتووی سەنتەری قەزای بەردەڕەش بوو.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان