کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، تەنیا نزیکەی 50٪ی نیڤشکانان بایۆمەتریان کردووە

28-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 50٪ی نیڤشکانان بایۆمەتریان بۆ کراوە. دەشڵێت، "کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن".
 
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024 ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان 76 هەزار نیڤشکان مووچەخۆرن، پێویستە هەموویان تاوەکو 20-11-2024، بایۆمەتری بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان بەردەوام بێت.
 
ئاریان ئەحمەد گوتی، "تاوەکو ئێستا 50٪ی ئەو نیڤشکانانەی مووچە وەردەگرن، بایۆمەتریان بۆ کراوە".
 
رۆژی یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت و تاوەکو 20-11-2024 کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی، "کێشەی زۆرمان بۆ دروست دەبێت، لە کاتی کردنی بایۆمەتری بۆ نیڤشکان، چونکە زۆربەیان پەنجەمۆرەکانیان ناخوێنێتەوە یان کێشەیان هەیە، بەڵام ئێمە پەنجەمۆر لە خێزانەکانیان وەردەگرین".
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار نیڤشکان هەن، ئێستا 76 هەزاریان مووچەیان هەیە، 13 هەزار نیڤشکانیش پشکنینیان بۆ کراوە و چاوەڕێن مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.